خواردنێکی به‌تام
.. کۆرین ئه‌لیسێن لیی Corinne Allyson Lee نووسه‌ری ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی خوارێ، چینی‌یه‌کی له دایکبووی کانادایه و وه‌کوو نووسه‌رێکی ئاشتیخواز چه‌نده‌ها خه‌ڵاتی بۆ هۆنراوه‌کانی وه‌رگرتوه . به سه‌ر زمانی ئینگلیزی و چینی دا به ته‌واوی زاڵ بووه.
.. به خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌که‌ی زۆر خاڵی هاوبه‌شم تێدا بینی له نێوان ئه‌و و ئه‌و منداڵه کوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له دایک بوون و به جۆرێک کێشه‌ی که‌سایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی‌یان هه‌یه و زۆربه‌یان قه‌ت ناتوانن خۆیان ببیننه‌وه یان ئیزنیان پێنادرێ که هه‌ڵبژێرن. وه‌کوو خاڵێکی هاوبه‌شی دیکه مه‌سه‌له‌ی ڕاسیستییه که هه‌موو کوردێک له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به جۆرێک و رۆژێک له ڕۆژان له گه‌ڵی ده‌سته‌ویه‌خه بوون و جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی نیه له گه‌ڵ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌کان له ناوخۆی وڵات. ئه‌گه‌رچی پێموایه هه‌موو که‌س ئاگاداره که مه‌سه‌له‌ی ڕاسیستی له ناو هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک دا وه‌کوو دیارده‌یه‌ک هه‌یه و تا ڕاده‌یه‌کیش دیارده‌یه‌کی سروشتیه، کوردیش له‌م دیارده‌یه بێبه‌ش نیه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌رفه‌تی بۆ نه‌ڕه‌خساوه که نیشانی بدات.
... خواردنێکی به‌تام ...
... به وردی ئه‌و شتانه‌ی پێویستن جیایان بکه‌نه‌وه ( به یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌که‌تان، هه‌واڵه‌کانتان، هاوکاره‌کانتان، یان خه‌ڵکی):
.. له به‌رچی هه‌میشه پێکه‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌کتر کۆده‌بنه‌وه؟
.. بۆچی له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆت کۆنابیه‌وه؟
*
.. باشه ئه‌وه چۆنه که ده‌هێڵن بۆ ئه‌م وڵاته بێن، بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئینگلیزی قسان بکه‌ن؟
*
.. باشه ئه‌وه چۆنه که ده‌هێڵن بۆ ئه‌م وڵاته بێن، بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئینگلیزی قسان بکه‌ن؟
.. نا، من زمانی چینی نازانم.
*
*
.. هه‌موویان وه‌ک یه‌ک ده‌چن.
.. نا، ئێمه خۆشک نین.
*
.. هه‌موویان ئه‌و عاده‌ته‌یان هه‌یه.
.. نێوی خراپ داده‌نێن له سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک خۆیان ناچن.
*
.. هه‌موویان به ده‌نگی به‌رز قسه ده‌که‌ن و زووش هه‌ڵده‌چن.
.. بۆچی هه‌موویان له قسه و ئاکاریاندا له خۆیان وریان؟
*
*
.. ئه‌گه‌ر بکرایه جارێکی تر هاتبامه‌وه سه‌ر دنیا، پێم خۆش بوو سپی پێست بوایه‌م.
.. ئه‌گه‌ر مێرد به کوڕێکی سپی بکه‌ی، ئه‌وه له هه‌موو شتێک بێبه‌ریت ده‌که‌ین.
*
*
.. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به باشی که‌سێکی سپی پێست بی، ده‌بێ سێ به‌رابه‌ری ئه‌وان کار بکه‌ی.
.. ئه‌و چینیانه به ده‌یان کاتژمێر له سه‌ر یه‌ک کار ده‌که‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ گله‌یی و گازه‌نده‌یه‌کیان هه‌بێ. هه‌میشه ئه‌و کاره ده‌که‌ن که پێیان سپاردراوه و قه‌تیش پرسیار ناکه‌ن.
*
.. نرخی خانوو ده‌به‌نه سه‌رێ و له هه‌موو شوێنێک کاره‌کان ده‌گرنه‌وه.
*
.. نرخی خانوو ده‌به‌نه سه‌رێ و له هه‌موو شوێنێک کاره‌کان ده‌گرنه‌وه.
.. بۆ ناتوانی کارێکی باش و ئابڕوودار ببینیه‌وه وه‌کوو ئه‌و خه‌ڵکه؟ دووکانێک، حیسابداریه‌ک، یان ده‌واخانه‌یه‌ک؟
*
.. له هه‌موو شوێنێک هه‌ن، هه‌موو دنیایان داگیر کردوه.
*
.. له هه‌موو شوێنێک هه‌ن، هه‌موو دنیایان داگیر کردوه.
.. ئێمه تا ساڵی 1949 مافی ده‌نگدانمان نه‌بوو.
*
.. چاولێکه چه‌نده گێل و نه‌زان دیارن به‌و چاویلکه ئه‌ستوورانه و ئه‌و لووته پانانه‌یانه‌وه.
*
.. چاولێکه چه‌نده گێل و نه‌زان دیارن به‌و چاویلکه ئه‌ستوورانه و ئه‌و لووته پانانه‌یانه‌وه.
.. له ڕۆژنامه دا:
.. پیاوێکی سپی جوان و قازاخی گه‌ڕاوه، سه‌رۆکی کۆمپانیایه‌کی تیجاری له ژنێکی چکۆله‌ی خوێن‌شیرینی چینی ده‌گه‌ڕێ، به‌تایبه‌تی گوێ له مست و کورته‌باڵا و وردیله بێت. وێنه‌ش پێویسته.
*
.. ئه‌رێ ئێوه سه‌ری ساڵی زایینی جێژن ده‌گرن؟
*
.. ئه‌رێ ئێوه سه‌ری ساڵی زایینی جێژن ده‌گرن؟
.. ئه‌و کابرایه چه‌نده ناشیرینه له جلی چینی دا.
*
.. هاوار ... دیسان شۆفیرێکی چینی. ئه‌م خه‌ڵکه خۆ ماشێن لێخوڕین نازانن.
*
.. هاوار ... دیسان شۆفیرێکی چینی. ئه‌م خه‌ڵکه خۆ ماشێن لێخوڕین نازانن.
.. دیسان چینیه‌کی تر به ماشێنی ڤۆڵڤۆ. به‌ڕاستی شه‌رمه!
*
.. ده‌زانی، من له‌م ڕۆژانه‌دا کتێبێکم له‌باره‌ی چین خوێنده‌وه ..
*
.. ده‌زانی، من له‌م ڕۆژانه‌دا کتێبێکم له‌باره‌ی چین خوێنده‌وه ..
.. خوێندنی شانۆ له زانکۆ چ که‌ڵکێکی هه‌یه، کاتێک که قه‌ت چینیه‌ک بۆی نیه ده‌وری خاتوو مه‌کبه‌س ( Lady Macbeth ) بگێڕێ؟
*
.. ده‌زانی، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر چوومه چێشتخانه‌یه‌کی چینی زۆر باش.
*
.. ده‌زانی، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر چوومه چێشتخانه‌یه‌کی چینی زۆر باش.
.. چاو له‌و چاوچکۆلانه بکه، ڕێک ئه‌و چێشته‌ی ئێمه‌یان داواکردوه.
*
.. تۆ خواردنی چینی له ماڵێ سازده‌که‌ی؟
*
.. تۆ خواردنی چینی له ماڵێ سازده‌که‌ی؟
.. به ڕاستی سازده‌که‌ی؟
*
.. تۆ ده‌زانی به چینی قسه بکه‌ی؟
*
.. تۆ ده‌زانی به چینی قسه بکه‌ی؟
.. به‌ڕاست ده‌زانی؟
*
.. من نه‌مده‌زانی چینیش ده‌زانن گۆرانی جاز بڵێن.
*
.. من نه‌مده‌زانی چینیش ده‌زانن گۆرانی جاز بڵێن.
.. ئێمه‌ش ده‌نگی خوێندنمان هه‌یه.
*
.. تۆ به ڕه‌چه‌ڵه‌ک له کۆێوه دێی؟
*
.. تۆ به ڕه‌چه‌ڵه‌ک له کۆێوه دێی؟
.. له زگی دایکمه‌وه --- ئه‌ی تۆ؟
*
.. تۆ قه‌ت گه‌ڕاویه‌ته‌وه بۆ هۆنگ کۆنگ Hong Kong ؟
*
.. تۆ قه‌ت گه‌ڕاویه‌ته‌وه بۆ هۆنگ کۆنگ Hong Kong ؟
.. چۆن ده‌توانی بچیه‌وه بۆ شوێنێک که قه‌تی لێ نه‌بووی؟
*
.. سه‌یری ئه‌و کچه چینیه بکه، چه‌ند جوانه، چاوی بادامیه و ئه‌و پرچه ڕه‌شه جوانه‌ی.
*
.. سه‌یری ئه‌و کچه چینیه بکه، چه‌ند جوانه، چاوی بادامیه و ئه‌و پرچه ڕه‌شه جوانه‌ی.
.. به حوکمی ئه‌وه‌ی، ئه‌و کابرایه‌ی له سه‌ر شه‌قام به لامدا تێده‌په‌ڕێ، چینیه، نابێ چاوی لێبکه‌م و بیناسم.
*
.. ده‌زانی، هه‌ندێ له دۆسته باشه‌کانی من چینین.
*
.. ده‌زانی، هه‌ندێ له دۆسته باشه‌کانی من چینین.
.. تۆ ده‌بێ زیاتر له گه‌ڵ منداڵی چینی کایه بکه‌ی.
*
.. باشه، بۆچی ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که لێیه‌وه هاتوون؟
*
.. باشه، بۆچی ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که لێیه‌وه هاتوون؟
.. باشه، بۆچی ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که لێیه‌وه هاتوون؟
*
.. ئێستا هه‌موو ئه‌م شتانه پێکه‌وه تێکه‌ڵ بکه ( له هه‌ر ماڵێک، مه‌دره‌سه‌یه‌ک، شوێنی کار و شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی ):
چینی
*
.. ئێستا هه‌موو ئه‌م شتانه پێکه‌وه تێکه‌ڵ بکه ( له هه‌ر ماڵێک، مه‌دره‌سه‌یه‌ک، شوێنی کار و شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی ):
چینی
پیاوی چینی
چاوبادامی
ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌جێی باوه‌ر
برینج خۆر
... هه‌موویان بهاوێژه شوێنێک پڕ له تاوان، شه‌رم و به‌خۆداشکاندنه‌وه، شوێنێک سه‌رڕێژ له ترس و ئازار و حه‌سوودی و چاوترسێن کردن.
... هه‌موویان بهاوێژه شوێنێک پڕ له تاوان، شه‌رم و به‌خۆداشکاندنه‌وه، شوێنێک سه‌رڕێژ له ترس و ئازار و حه‌سوودی و چاوترسێن کردن.
ئه‌وانه‌ش به هه‌ڕه‌شه و له‌خۆبوردویی و خاپاندن پاڵه‌په‌ستۆ بده.
زۆر به ئه‌سپایی، هه‌موو ئه‌م شتانه پێکه‌وه بخه نێو قابڵه‌مه‌یه‌کی گه‌وره‌ی فره‌کولتووری لیبڕاڵه‌وه.
... له پاشان قابڵه‌مه‌که له سه‌ر گازێکی دانێ که به گوشارێکی زۆرتر وه‌کۆڵیان بێنێ و گه‌رمای گازه‌که‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بگۆڕه
( ئه‌وه‌ش بڵێم له‌وانه‌یه گه‌رمای گازه‌که به پێی حاڵه‌ته‌کان گۆڕانی به سه‌ردا بێت) :
1950 نه‌خۆشی ڕه‌نگ، نه‌بیندراو
1950 نه‌خۆشی ڕه‌نگ، نه‌بیندراو
1960 گۆرانی "نامه‌وێ ببم" Don't Wanna Be
1970 جیلی سێیه‌می چینی له کانادا له دایکبوون.
1980 ژنه ڕه‌نگیه‌کان، که‌مایه‌تیه‌کی بیندراو
1990 کانادایی ئاسیایی
بۆ ماوه‌ی نه‌سلێک به له‌سه‌ره‌خۆیی ئه‌و شتانه بکوڵێنه و گوشاره‌که‌ی ساڵ له گه‌ڵ ساڵ که‌مێک بێنه خوارێ.
جارجاره تێکه‌ڵی بده و تامی بکه. پاش هه‌ر جارێک هه‌ڵچوون به هیچ جۆرێک قابڵه‌مه‌که خاوێن مه‌که‌وه.
بۆ تامه‌که‌ی ڕوبی ژاپۆنی تێبکه، هیچ که‌س جیاوازیه‌که‌ی پێنازانێ.
زه‌مانه‌تی ئه‌وه ده‌که‌م که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر دوای ئه‌م خواردنه برسیتان نه‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت پاش چه‌ند کاتژمێرێکیش.
به‌شی به ملیۆن که‌س ده‌کات.